هێنانى پێداويستى
Post date: Nov 11, 2019 7:54:50 PM
سڵاو بەڕێزان
ئەو بەڕێزانەى لە ماوەى ڕابردوو فۆرمى ئەليكترۆنى بەشداربوونيان پڕكردۆتەوە، پێويستە سەردانى سەنتەرى بەهار بۆ زمانى ئينگليزى بكەن بەمەبەستى هێنانى ئەو پێداويستانەى خوارەوە. سەنتەرى بەهار لە ناوى كەمپى زانكۆيە، و دەكەوێتە تەنيشت بەڕيوەبەرايەتى كارگێرى. پێداويستيەكان وەردەگيريت لە ٩ى بەيانى تا ١٢ نيوەرۆ/ ڕۆژانى يەكشەممە تا پێنجشەممە.
1. كۆپى پاسپۆرت (ئەگەر هەيە)
2. بڕوانامەى ڕەسەنى تاقيكردنەوەى نيودەوڵەتى وەك (IELTS, TOEFL, PTE) ئەگەر هەيە.
3. پشتگيرى لە شوينى كاركردن و تيايدا ئاماژە بكرێت كە خوێندكارى دكتۆراى يان خوێندكارى ماستەرى يان پێويستت بە نازناوى زانستيە.
4. دوو وێنەى كەسى.